مریشک بە شێوازی مەکسیکی جۆرێکی لێنانی مریشکە کە تامێکین خۆشی هەیە و ئاسان دروست دەکرێت.
-دوو
کەوچکی گەورە زەیتی زەیتوون
- پیازێکی
مام ناوەندی وورد کرابێت
- یەک
بیبەری سەوزی تیژ ووردکراو بێت
- سێ
لاچکە سیر، وورد کراوبێت
- گۆشتی
مریشک ٥٠٠ گرام
- تەماتە
٤٥٠ گرام .. سپیکراو بێت و کەرت کەرت کرابێت
-گۆشتاوی
مریشک (ماجی) دوو دانە
- دوو
کوپ ئاو
- دوو
کەوچکی گەورە معجون تەماتە
- دوو
کەوچک کەمون
- یەک
کەوچک کەرەوز، فرێش بێت و ووردکرابێت
چۆنیەتی ئامادەکردنی
• زەیتەکە
لەناو مەنجەڵێک گەرم دەکرێت و پیاز وبیبەر و سیرەکەی لهناو دەکوڵیندرێت لەسەر
ئاگرێکی ھێمن بێت تا پیازەکە تەواو نەرم دەبێت.
• ئینجا
مریشکەکەی دەخرێتە ناو مەنجەڵەکە و بۆماوەی دوو خولەک تێکدەدرێت، ئینجا گۆشتاوەکە
و معجون تەماتەکەی دەخرێتە ناوی ئینجا ئاو لەگەڵ کەمونەکەی تێ دەکرێت.
• مەنجەڵەکە
دادەپۆشرێت و تێکەڵەکەی لهناو دەکوڵێندرێت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، لەسەر ئاگرێکی ھێمن.
• ئینجا
کەرەوزەکەی تێ دەکرێت و لەگەڵی تێکەڵ دەکرێت.
• لەگەڵ
برنجی کوڵاو پێشکەش دەکرێت ...
ر.ئ