چۆنیەتی ئامادەکردنی کولێرە بەقیمە بەنانی تۆرتێلا

PM:02:03:08/09/2022

3080 جار خوێندراوەتەوە

کولێرە بەقیمە یەکێکە لە خواردنە بەتام و چێژەکان، کە دەتوانن بە ئاسانی ئامادە بکرێت و ژەمەکانی پێ بڕازێننەوە.

لاپەڕەی "خواردن دروستکردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژە بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

پێداویستییەکان:

٤٠٠ گرام گۆشتی قیمە

یەک پیازی وردکراو

یەک بیبەری سەوزی وردکراو

دوو دەنک سیر

چوار دانە تەماتە

سێ کەوچک ئاوی تەماتە

نیو کەوچک زیرە

چارەکە کوپێک پونگی وردکراو

نیو کەوچک بیبەری ڕەش

خوێ

ڕۆن

پێنج دانە نانی تۆرتێلا

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

بڕێک ڕۆن لەناو تاوەیەک گەرمبکە و قیمەکەی تێدا سووربکەرەوە.

پیاز و سیر و بیبەری سەوزەکەی بۆ زیادبکە و بەباشی سووریبکەرەوە.

تەماتە و ئاوی تەماتەکەی بۆ زیادبکە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەسەر ئاگر سووریبکەرەوە.

لەکۆتاییدا بەھارات و خوێ و پونگەکەی بۆ زیادبکە.

لێی بگەڕێ تاوەکو سارد دەبێتەوە.

بڕێک لە گۆشتی قیمەکە بڵاوبکەرەوە لەسەر نانەکە.

لە پلەی گەرمی ٢٣٠ بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەناو فڕن بیبرژێنە