چەوری ژێر چەناگە یەکێکە لەو کێشانەی کە هەندێك کەس هەیانە، کە دیمەنی رووخسار
ناشیرین دەکات و بە ئاسانی لاناچێت.
ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك کردوە
کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی چەوری ژێر چەناگە و رێگریکردن لە دروستبوونی،
دیارترینیان ئەمانەن:
- سیستمێکی خۆراکی هاوسەنگ بەکاربهێنە:
دووربکەوەرەوە لە خواردنی شەکر، چەورییە تێرەکان، خواردنە دروستکراوەکان،
لەجیاتی ئەوە خواردنی دەوڵەمەند بە دژەئۆکسیدەکانی وەك میوە و سەوزە بخۆ.
- راهێنانەکانی روخسار بکە:
ئەو راهێنانانە بکە کە پێست توند دەکەنەوە و چەورییەکان دەسوتێنن بەتایبەت
ئەوانەی ژێر چەناگە.
- شێوازی وەستاندنی جەستەت بگۆڕە:
پشتت رێك بکە، روخسارت بەرز بکەرەوە، شانەکانی رێك بوەستێنە بۆئەوەی چەوری
ژێر چەناگەت کەم ببێتەوە.