چی بەسەر جەستە دێت کاتێک قاوە بە گەدەی بەتاڵ دەخۆیتەوە؟

AM:08:45:08/09/2022

30144 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ کردووەتە خوو، بەگوێرەی پسپۆڕانی تەندروستیی زیانی هەیە و هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
ماڵپەڕی دەیلی هێڵس پۆستی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا ئەم زیانانەی دەبێت:
یەکەم: ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەکاتەوە
بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ رێژەی شەکری ناو خوێن بەرز دەکاتەوە، هەر بۆیە باشترە لە دوای نانخواردن بخورێتەوە.
دووەم: دڵە کزێ و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدەی لێدەکەوێتەوە.
سێیەم: نیگەرانی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، چونکە جەستە بە خێرایی کافاینەکەی ناوی دەمژێت.
باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە، بە ماوەیەکی کەم دوای خواردنی نانی بەیانییە.
ئ.ل