ئالان جەمال و دوو هونەرمەندی تر ڤیدیۆکلیپێکیان بڵاوکردەوە

PM:11:53:18/08/2021

4704 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندانی گۆرانیبێژ ئالان جەمال و سەرکار پەمۆ و سیروان بەدر ڤیدیۆکلیپێکیان بەناوی "ناتانی" بڵاوکردەوە.

سیروان بەدر لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆکلیپی "ناتانی" بڵاوکردەوە کە بەرهەمێکی هاوبەشی نێوان ئالان جەمال و سەرکار پەمۆ و سیروان بەدرە.

گۆرانیەکە، تێکستی میلۆدی ئالان جەمالە و زانا عەبدوڵا کاری میکس و مایسترینگی کردوە و رەهێڵ شۆڕش کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردوە.

ئالان جەمال، لە دایكبووی شاری هەولێرە، چەند ساڵێكە لە ئەوروپا نیشتەجێیە، بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری هونەری گەڕاوەتەوە كوردستان، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكە هەوادارێكی تایبەتی هونەریی هەیە.