وێنە.. خاوەنی درێژترین قژ لە جیهاندا ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند

PM:08:55:23/08/2022

3436 جار خوێندراوەتەوە

ماندێلا ئاشا دوای ئەوەی بووە خاوەنی درێژترین قژ لە جیهاندا، دووبارە توانی نازناوەکەی پێشوو بشکێنێتەوە و هەمان ژمارەی پێوانەیی بەدەستبهێنێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گینس، ماندێلای تەمەن ٦٠ ساڵ زیاتر لە ٤٠ ساڵە قژی نەبڕیوە و گرنگی پێداوە و بەردەوام بە جوانی و تەندروست هێشتوویەتییەوە، لە ئێستادا درێژیی قژی ٣٣.٥ مەتر دەبێت "١١٠ پێ"، کێشی ١٩ کیلۆگرامە، خاوەنی درێژترین قژە لە جیهاندا.

ئەو ژنە رایگەیاندووە، ماوەی ٤٠ ساڵە قژی نەبڕیوە بە دیاریکراوی لەوکاتەی لە دورگەی ترینیداد توباگۆ لە ئیسلاند گەشتیکردووە بۆ نیویۆرک و لە ئەمریکا ژیاوە، قژەکەی بە تاجی جوانی سەری دادەنێت و پێی دەڵێت "کۆبرا"، ئەو ژنە وتوویەتی "کاتێک دەچمە جێگەی خەوەکەم قژم (کۆبرا) دەخەمە ناو کیسێکەوە و لەگەڵیدا دەخەوم".

ماندێلای کینی رایگەیاندووە، لەسەرەتادا هەمووان لەگەڵیدا نەبوون بەتایبەت خوشکەکەی دژی درێژکردنەوەی قژی بووە، بەڵام دواتر وردە وردە لەگەڵیدا راهاتن، تەنانەت هاوسەرەکەی ئیمانوێل کە دیزاینەر و رێکخەری قژە لە نیرۆبی لە کینیا قژی ژنەکەی خۆشدەوێت و خۆی بۆی رێکدەخات.

سەبارەت بە پاک راگرتنی قژی ماندێلا وتوویەتی "لە قۆناغی یەکەمی شۆردنیدا شەش شوشە شامپۆ بە یەکجار بەکاردەهێنم و دوو رۆژی تەواوی دەوێت تاکو وشکدەبێتەوە، کە ئەوەش رۆتیناتی ئیمانوێلی هاوسەرمە و سەرقاڵ دەبێت بە رێکخستنی قژمەوە".

Asha Mandela - Mirror Online

Asha Mandela with the world's longest dreadlocks finds love with a hairdresser | Daily Mail Online

Asha Mandela with the world's longest dreadlocks finds love with a hairdresser | Daily Mail Online

Asha Mandela: The Woman With World's Longest Dreadlocks

ئ.ل