وێنە.. چەند مۆدێلێکی عەزی بوک بۆ شاردنەوەی ورگ

PM:02:59:18/08/2021

7932 جار خوێندراوەتەوە

ئەو خانمانەی کە کێشیان زیادە و ورگیان هەیە و کاتی نزیکبوونەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان نزیکە، کێشەی هەڵبژاردنی عەزییەکیان هەیە کە ورگیان بشارێتەوە و بە شێوەیەکی جوان و ڕێک دەربکەون، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئاگاداریی هەڵبژاردنی مۆدێڵی ئەو عەزییە بن تاکو ورگیان بشارێتەوە و جەستەیان ڕێک دەربکەوێت.

ماڵپەڕی وەتەنی میسری لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، خانمان لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هاوسەرگیرییان بەردەوام لە دڵەڕاوکێدان و ترسیان هەیە لەو ڕۆژەدا بە شێوەیەکی جوان دەرنەکەون، دەتوانن لە ڕێگەی زانینی ئەو مۆدێلی عەزییەی هەڵیدەبژێرن ورگیان بشارنەوە و وەک بوکێکی جەستە ڕێک دەربکەون، بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک ڕێنمایی خستووەتە ڕوو:

یەکەم: ئەو جۆرە عەزییانە هەڵبژێرن کە بە قوماشی خامە دروستکراون.

دووەم: مۆدێلی شێوە ماسی "سەمەکی" هەڵنەبژێرن ورگیان زیاتر دەردەخات.

سێیەم: هەوڵبدەن ئەو جۆرە عەزیانە هەڵبژێرن کە لە سنگەوە تاکو کەمەر قەرەباڵغە، بەو جۆرە چاو لەسەر ورگ نامێنێت.

چوارەم: جۆرە عەزییەک بێت کە هێڵی دورین و نەخشەکانی ستونی ڕێک بێت.

پێنجەم: ئەو جۆرە عەزیانەی کە بەشی خوارەوەیان وەک تەنورەی فراوان وایە یارمەتیدەرن بۆ دەرکەوتنی جەستە بە شێوەی ڕێک.