گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی سوور

AM:09:00:21/08/2022

10144 جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی سوور یەکێکە لە خواردنە گرنگ و بەتام و چێژەکان کە دەوڵەمەندە بەو ماددە خۆراکییە گرنگانەی کە پێویستن بۆ تەندروستی جەستە و باشترکردنی کاری ئەندامەکانی بە مەرجێك زیادەڕۆیی لە خواردنیدا نەکرێت.

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستیخۆراک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشت کردووە، کە دیارترینیان ئەمانەن:

سووده‌کانی گۆشتی سوور بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ :

- خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی:

گۆشتی سوور بڕێکی زۆر ماده‌ی ئاسنی تێدایه‌، پێکهاتووه‌یه‌کی سه‌ره‌کییە بۆ دروستکردنی هیمۆگڵوبین، له‌ هه‌مان کات دا ئه‌و جۆره‌یه‌ که‌ به‌ ئاسانی له‌لایه‌ن جەستەوە هه‌ڵئه‌مژرێت و هه‌روه‌ها یارمه‌تی هه‌رسکردنی ئه‌و مادده‌ ئاسنه‌ ده‌دات که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی تره‌وه‌ بێجگه‌ له‌ گۆشت ده‌چێته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌ی زنیک و ڤیتامین (B12)و فۆلیکی تیایه‌ که‌ پێویستن بۆ پێکهانی خانه‌کانی خوێن.

- به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری جەستە .

- رێگه‌کردن له‌ تووشبوون و چاره‌کردنی ئێسکه‌نه‌رمه.

- کۆنترۆڵکردن و پارێزگاری له‌ چالاکی کۆئه‌ندامی زاوزێ به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌و خانمانه‌ی سوڕی مانگانه‌یان رێکه.

- خۆراکێکی باشه‌ بۆ ئافره‌تی سکپڕ بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ی ناو سکی به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست گه‌شه‌ بکات و کاتی له‌ دایکبوونی هیچ مادده‌یه‌کی که‌م نه‌بێت.

- به‌هێزکردن و پاراستنی ماسولکه‌کانی جەستە .

- پته‌وکردنی توانای مرۆڤ بۆ بیرکردنه‌وه‌ و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و خۆپاراسن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

- که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌مۆکی.

- پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی چاو و خۆپارستن له‌ نه‌خۆشی ئاوی سپی .

- سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ وزه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان دا.

- به‌هێزکردن موو و ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ڵوه‌رینی قژ.

- پاراستنی ته‌ندروستی پێست و که‌م کردنه‌وه‌ی چرچ ولۆچ و رێگه‌گرتن له‌ پیربوونی پێست.