پسپۆڕێکی خۆراک
ئاشکرایکردووە، مریشکی کوردی بە بەراورد بە مریشکی دەواجن خواستی زۆری له‌سه‌ره
له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره و له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه
سوودی زیاتره.
کامەران رەسوڵ
ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بەمجۆرە سووده ته‌ندروستییه‌کانی
مریشکی کوردی خستووەتە ڕوو:
یەکەم: ڕێژه‌ی
چه‌وری و کۆلیسترۆڵی که‌متره، هەر بۆیه بۆ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن
و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره باشتره له‌و مریشکانەی لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بەخێودەکرێن.
دووەم: سه‌رچاوه‌یه‌کی
زۆر باشی پڕۆتینه بۆ به‌هێزکردن و بنیاتنانی ماسولکه‌کان، بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ
و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه و له ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره.
سێیەم: هیچ هۆرمۆن
و مادده‌ی زیان به‌خشی تیادا نییە.
چوارەم: ده‌وڵه‌مه‌نده
به مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و
خۆپاراستن لێی به تایبه‌ت له خانمان و منداڵان و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کان.
پێنجەم: بۆ گه‌شه‌ی
منداڵ و مێرددمنداڵان بەسوودە، یه‌کێکه له خۆراکه هه‌ره باشه‌کان، جونکە ئاسان
هەرس دەکرێت و ئاسنی بەرزە.
شەشەم: پارێزگاریی
دەکات لە ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری‌کردن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک
و ئێسکه نه‌رمه و سه‌وه‌فان و زوو یه‌کگرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک.
حەوتەم: پارێزگاریی
لە جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و
چاو.
هەشتەم: زیادکردنی
ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی له‌بیرچوونه‌وه و ڕێگری‌کردن
له ئه‌لزه‌هایمه‌ر دەکات.
نۆیەم: یارمەتیدەرە
لە به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگریی جەستە.
دەیەم: ده‌وڵه‌مه‌نده
به ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک( D/ B1/B2/B3/B6/B12) .
ئەو پسپۆرە
ئاشکرایکردووە، زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت و باشترە بە کوڵاوی یان برژاوی بخورێت،
لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کەسانە نابێت مریشکی کوردی بخۆن یان زیادەخۆری تێدا بکەن:
یەکەم: ئەو کەسانەی
نەخۆشی دەردەشایان هەیە " دا الملوک".
دووەم: ئەو کەسانەی
نه‌خۆشی( Phenylketonuria (PKU) ) کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کاریگەریی لەسەر ئاستی ژیریی دەبێت.
سێیەم: ئه‌و که‌سانه‌ی
غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت، سستی مامناوه‌ند و زۆری گورچیله‌یان هەیە.
چوارەم: ئەوانەی
هەستیارییان به گۆشتی مریشک هەیە.
ئ.ل