هەڵوێست هەنگوینەکەی بڵاوکردەوە

PM:07:46:13/08/2022

20816 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد کەمێک پێش ئێستا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "هەنگوین" بڵاوکردەوە.

"هەنگوین" نوێترین بەرهەمی هونەریی هەڵوێستە و هۆنراوەی مازیار فایەقە، فواد بابەیی کاری موزیکی بۆ کردووە، دەرهێنانی باوان ئیحسانە و لەلایەن میترۆنۆمەوە کارەکانی تری بۆ بەئەنجام گەیەنراوە.

ھەڵوێست موحەمەد لەدایکبووی شاری ھەڵەبجەیە، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە، لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداریی فیلمی سینەمایی پەیکەری دڵی کردووە و لە فیلمێکیشدا بە ناوی تەمی بابا کاریکردووە.

ئ.ل