دینا لەگەڵ برادەر دوێتەکەیان بڵاوکردەوە

PM:07:42:11/08/2022

38872 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا لەگەڵ هونەرمەند هۆزان برادەر یەکەم دوێتیان بە ناوی "وارێ مە" بڵاوکردەوە.

"وارێ مە" نوێترین کاری هاوبەشی هەردوو هونەرمەند دینا و برادەرە و لە چەناڵ یوتیوبی هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەر بڵاوبووەتەوە.

ئەکرەم ئاکرێی هۆنراوەی بۆ ئەم بەرهەمە داناوە و لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە دەرهێنانی بۆ کراوە، ئایدن ئەرگوزەل کاری ئەرەنجمێنتی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.

دینا یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر کاردەکات، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.

هۆزان برادەر لە ساڵی ١٩٥٨ لە ماردین لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شاری وان بە تۆمەتی گوتنی گۆرانیی كوردی زیندانی كراوە، دوای ١٢ ساڵ ناچار بوو كوردستان جێبهێڵێت و ڕووی لە وڵاتی هۆڵەندا كرد، جگە لە گۆرانیگوتن، شیعر دەنووسێت و لە چەندین فیلمدا وەك ئەكتەر بەشداریی كردووە، ماوەیەكی زۆر لە هۆڵەندا ژیاوە و ئێستاش لە كوردستان ژیان بەسەر دەبات.

ئ.ل