چۆنیەتی ئامادەکردنی جەرگی مریشک بە سیر

PM:12:01:18/07/2022

3760 جار خوێندراوەتەوە

جەرگی مریشکی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و ئامادەکردنیشی ئاسان و خێرایە و رێژەیەکی کەم کالۆری لە خۆ دەگرێت، لەم بابەتە ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی ئامادەکردنی جەرگی مریشک بە سیر

پێکھاتەکان :

یەک کیلۆ جەرگی مریشکی .

پیازێکی مام ناوەند و ووردکراوە .

سیرێکی کوتراو .

سێ کەوچکی گەورەی زبدە .

دوو موکەعەبی ئاوی گۆشت (ماجی)

نیو کەوچک کەرەوزی ووشک کراو، کاری، بیبەری سوور .

نیو کوپ کەرەوزی ووردکراو .

نیو کوپ ئاوی لیمۆ .

نیو کوپ قارچک

ھەندێک زەنجەفیلی کوتراو و خوێ .

چۆنیەتی ئامادەکردنی :

- مەنجەڵێک دەھێنین و زبدەکەی تێدا دەتاوێنینەوە، ئینجا پیازەکە سور دەکەینەوە بۆ ئەوەی لەناوی بتوێتەوە و ئینجا ھەندێک زەنجەفیلی تێدەکەین لەگەڵ سیر و پێکھاتەکەی تێکەڵ دەکەین .

- ئینجا پیازەکە لەگەڵ قارچکەکە تێکەڵ دەکەین لەسەر ئاگرێکی ھێمنی دادەنێنین بۆ ماوەی سێ خولەک .

- ئینجا جەرگەکە لەگەڵ پیاز و قارچکەکە تێکەڵ دەکەین و بەھاراتی بۆ زیاد دەکەین، ئینجا ھەردوو موکەعەبی ماجیەکە و بە جوانی تێکی دەدەین .

- سەر مەنجەڵەکە دادەخەین و ئینجا لەسەر ئاگرێکی ھێمنی دادەنێین بۆ ماوەی ١٢ – ١٨ خولەک .

- ئینجا کە پێگەیشت خواردنەکە دەھێنینە خوارەوە و لەنێو قاپی دیاریکراوی دەکەین و بە لیمۆ و کەرەوەز دەیڕازێنینەوە ئەمەش بەپێی ئارەزووی کابانەکە .

ر.ئ