حەوت هەنگاو بۆئەوەی ببیتە کەسێکی سەرنجڕاکێش

PM:11:29:17/07/2022

18296 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری سەرنجراکێشی دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتی کەسەکە، چونکە کەمن ئەو کەسانەی بڕوایەکی زۆریان بەخۆیانە و دەتوانن بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ دەورووبەرەکەیاندا بکەن

ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند خاڵێك کردووە کە لە کەسی سەرنجڕاکێشدا هەیە و بەشێکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسانە، دیارترینیان ئەمانەن:

١. زۆر گوێبگرە و کەمتر قسە بکە.

٢. زیاتر ببەخشە و چاوەڕوانی کەمتر بکە.

٣. بڕوات بە توانا و بەهرەکانت هەبێت.

٤. بەرپرسیارییەتی هەڵبگرە و ئەرێنی بیربکەرەوە.

٥. تووڕە مەبە و کەسێکی بەسەبربە.

٦. پێش ئەوەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا قسە بکەیت بە قسەکانتدا بچۆرەوە.

٧. ئامانجێك دابنێ لە ژیانتدا و هەوڵی بۆ بدە.