چۆنێتی دروستکردنی شیرینی ناوکی بوکێ

PM:12:18:02/07/2022

9576 جار خوێندراوەتەوە

ناوکی بوکێ جۆرێکی تری شیرینییە و ئامادەکردنی ئاسانە و خەڵکی بۆ بۆنە و بەربانگ و ئاهەنگەکانیان ئامادەی دەکەن.

پێداویستییه‌كانی:

دوو كوپ ئاردی سپی

یەک كوپ زه‌یت

یەک كه‌وچكی بچوك خوێ

یەک كوپ گوێزی وردكراو

شیلەی ئامادەکراو

ئاماده‌كردنەکەی:

ئارد و خوێ و زه‌یته‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ به‌ باشی و به‌ ده‌ست بیشێلە تا ده‌بێته‌ هه‌ویرێكی نه‌رم و بێ تۆپەڵ.

هەویرەکەبکە بە گونک و گونكه‌كان بکە به‌ نانی ته‌نك و هەر یەکەیان بکە بە چوار پارچەوە، هه‌ر پارچه‌یه‌ك لولی بکە و هەردوو سەری هەویرەکە بەیەک بگەیەنە و بەشێوەی گوڵ ریزی بکە و له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراو دایبنێ و بیکە فڕنەوە.

دوای ئه‌وه‌ی برژا گوێزه‌كه‌ی بگە ناوەکەیەوە، شیلەکە بە ساردی بکە بەسەر شیرینییە گەرمەکەدا.

ر.ئ