شێوازی ئامادەکردنی قۆزی

PM:12:11:30/06/2022

20724 جار خوێندراوەتەوە

قۆزی یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان، شێواز و چۆنیەتی ئامادەکردنی ئاسانە و چەند کەرەستە و پێداویستییەکی کەمی دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنێکی قورسە و باشترە زیاتر لە نیوەڕواندا بخورێت.

پێداویستییەکانی:

چەند پارچەیەک گۆشت

کەوچکێکی زەڵاتە کاری

سێ کەوچکی چێشت ڕۆن

خوێ بەپێی پێویست

نیو کەوچکی زەڵاتە بەهاراتی کەباب

یەک کەوچکی زەڵاتە بەهاراتی تێکەڵ

ئاو بەپێی پێویست

ئامادەکردنی:

سەرەتا گۆشتەکە بەجوانی دەشۆرێتەوە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە کە بڕێک ڕۆنی تێدابێت تا هەردوو دیوەکەی بەجوانی ئاڵ بێت.

خوێ و بەهاراتەکان دەکرێتە مەنجەڵەکەوە دوای دوو خولەک بەپێی پێویست ئاوی تێدەکرێت، بەڵام نابێت لەیادبکرێت تەنها یەک جار ئاوی تێدەکرێت.

لەدوای ئەوەی هاتە کوڵ ئاگرەکەی کز دەکرێت و سەری دادەپۆشرێت، بۆماوەی کاتژمێرێک لەسەر ئاگر دەمێنێتەوە، یان تا ئەو کاتەی هەست دەکەیت بەجوانی کوڵاوە و گۆشتەکەی نەرمبووە لەسەر ئاگربێت.

لە کۆتایدا گۆشتە کوڵاوەکە لە ئاوەکەی جیادەکرێتەوە و دەخرێتە سەر برنجی سادە یان بریانی یاخود قەرەخەرمان و پێشکەش دەکرێت.

ئ.ل