هۆکارەکانی دروستبوونی برینی ناودەم

PM:10:36:27/06/2022

38068 جار خوێندراوەتەوە

برینی ناودەم بە هۆکاری هەمەجۆر دروست دەبێت، برین لە ڕووپۆشی ناوەوەی دەمدا دروستدەبێت، هەندێک جار زمان و پوکیش دەگرێتەوە، برینەکە لە شێوەی بڵقی سپیدایە و ئازارێکی زۆری هەیە بەتایبەت لە کاتی خۆراک خواردندا. 
ماڵپەڕی " برایت ساید" لە بابەتێکدا هۆکارەکانی دروستبوونی برینی ناو دەم دەخاتەڕوو کە دیارترینیان ئەمانەن:
برینی ناو دەم هەندێک جار بەهۆی بەکارهێنانی فڵچەی ددان شۆردنی نەگونجاو یان فڵچەی ڕەق دروست دەبێت  و هەندێک جاریش بەهۆی خواردنی زۆر گەرم ناو دەم توشی برین دەبێت. 
هەروەها کەمی ماددەی کانزای ئاسن و ڤیتامینەکان هۆکارن بۆ توشبوونی دەم بە برین، یاخود گۆڕانکاری ئاستی ھۆڕمۆنەکان لە لەشدا بەتایبەتی لە خانماندا پێش سوڕی مانگانە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بە هۆکارێکی سەرەکی دادەندرێت بۆ برینداربوونی بەشی ناوەوەی دەم یاخود توشبوون بە هەوکردن.