چۆنییەتی دروستکردنی کەپ کێك

PM:02:21:12/07/2021

3260 جار خوێندراوەتەوە

کەپ کێك یەکێكە لە جۆرەکانی هەویرەمەنی کە بەشێوەی کێکی دانە دانی بچوك دروست دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.


لاپەڕەی "خواردنی هەمەجۆر" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردووە:


کەرەستەکان:


٣ هیلکە


سێ روبعی پەرداخێك شەکر


یەك کوپ شیری گیراوە

 

ڤانێلا


کەوچکێکی چێشت پیکن پاودەر

 

یەك قەترە گوڵاو

 

توێکلی لەتێك لیمۆ

 

نیو کەوچکی چێشت کاستەر

 

نیو پەرداخ ڕۆن

 

ئارد بە پێی پێویست ئەوەنەی تێبکە تا کەمێك تووند بێتەوە

 

شێوازی ئامادەکردنەکەی:


سەرەتا شەکر و رۆنەکە بە میکسەر تێکەڵ بکە تا دەبێت بە کرێم، پاشان یەك یەك هێلکەکانی تێبکە، ئینجا کەرەستەکانی دیکە یەك یەك بە هێواشی تێبکەو بەردەوام لە تێکداندابە تا هەمووی کۆتای دێت، پاشان بیکەرە قاڵبی بچووكەوە و بیکەرە فڕنێکی گەرم کراوەوە و بیبرژێنە.


دوای ساردبوونەوەی بەکرێم بیڕازێنەرەوە و پێشکەشی بکە.