شەش نهێنی بۆ درێژکردنەوەی قژ بەشێوەیەکی تەندروست

PM:07:48:20/06/2022

14596 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک دەتەوێت قژ درێژ بکەیتەوە، هەندێک جار هەست دەکەیت ناگەیت بەو ئەنجامەی کە خۆت دەتەوێت و درێژ نابێتەوە، بەڵام کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ گرنگی دان بە قژت دەتوانن بە تەندروستی بهێڵنەوە.

ماڵپەڕی برایتساید، کۆمەڵێک ئامۆژگاری ئاشکراکردووە بۆ درێژکردنەوەی قژ بە کاتیکی کەم، کە ئەمانەن:

١. ئاوی پیاز بەکاربهینە و بیکەرە رۆتینی رۆژانەتەوە، دەتوانێت تاڵە لاوازەکان گەشەپێداتەوە.

٢. مەساجی سەرت بکە، چونکە یارمەتی چالاککردنی سووڕی خوێن دەدات و وا دەکات قژەکان پڕتر و درێژتربن،

٣. بۆ ماوەیەکی زۆر سەرت بە شامپۆ مەشۆ، دەتوانیت نەرمکەرەوەی قژ (موکەیف) بەکاربهێنیت.

٤. فیلتەری ئاو پاکردنەوە بەکاربهێنە بۆ پاکردنەوەی ئاوی گەرماوەکەت، چونکە هەندێک مادەی کانزایی لە ئاودا زیانی بۆ قژ هەیە لەوانەش( کالیسۆم، مەگنیسۆمم جیوە و زیو).

٥. بەهێواشی لەدوای حەمام کردن قژت دابهێنە بۆ لابردنی ئاڵۆسکاوی قژەکە، بەش بەش قژەکە دابهێنە.

٦. رۆنی رۆزمێری لەسەرت بدە، چونکە پێکهاتەکانی ناوی بەئەندازەی دەرمانی (میاکسیدێڵ) باشە بۆ قژ، کە بەکاردێت بۆ پڕکردنەوەی قژ.