زنجیرەی 'Game Of Thrones' دەگەڕێتەوە

PM:07:05:17/06/2022

2284 جار خوێندراوەتەوە

بەفەرمی زنجیریەکی نوێ کە درێژکراوەی Game Of Thrones دەردەچێت و باسی کەسایەتی "جۆن سنۆو" دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە گاردیان، زنجیرەیەک لەلایەن HBO لە ژێر کارکردندایە و تایبەت دەبێت بە کەسایەتی "جۆن سنۆو" کە باسی رووداوەکانی دوای زنجیرەی Game Of Thrones دەکات و هێشتا زنجیرەکە ناوەکەی نەدرکاوە و بە نادیاری ماوەتەوە.

Game of Thrones زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دراما و فانتازی ئەمریکییە، لەلایەن داڤید بینۆیف و د. ب. ویس دروست کراوە. وەرگیراوە لە زنجیرەڕۆمانی ناسراو بە گۆرانی بەفر و ئاگری رۆماننوس جۆرج. ر. ڕ. مارتن، ناوی دراماکە لە ناوی کتێبی یەکەم کە گەمەی تەختە پاشایەتیەکانە وەرگیراوە، لە ستۆدیۆەکانی بەلفاست و چەند شوێنێکی تری ئیرلەندای باکور و ماڵتا و کرواتیا و ئایسلەندا و مەغریب وێنە گیراوە، بۆ یەکەم جار لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ لە کەناڵی ئەمریکی پەخشکرا، هەشت وەرزی لێ بەرھەم ھێنراوە و لەساڵی ٢٠١٩ وەرزی ھەشتەم و کۆتایی پەخشکراوە.

ر.ئ