ئایا
دەزانیت شێوەی نینۆکەکانت زۆر شت دەربارەی تۆ دەڵێن؟ پێنج جۆری جیاواز شێوەی نینۆک
بوونیان هەیە هەر یەکێکیان هەندێک سیفەتێکی تایبەتی مرۆڤەکە دەردەبڕن.
بەپێی
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" پێنج جۆری جیاواز نینۆک دەتوانێت زۆر شت لەسەر
کەسایەتیت بدرکێنێت، کە ئەمانەن:
نینۆک
کورتەکان:
ئەوانەی
ئەم جۆرە هەڵدەبژێرن حەزیان لە خۆ جوانکردن و گرنگیدان بە خۆیان نییە، حەزیان بە
لەبەرکردنی کابۆ و بلوزە.
نینۆکی
چوارگۆشەیی سپی:
ئەو
جۆرە نینۆکە دەریدەخات کە حەزیان بە شتی تازە نییە تاقی بکەنەوە و حەز بە شتی
کلاسیکی دەکەن، هەر بۆیە جلەکانیانیشیان کلاسییکییە وەک نینۆکەکانیان.
نینۆکی چوارگۆشە:
ئەم
شێوەیان وەک ئەوانی تر روون نییە، ئەوەی ئەم شیێوەیە هەڵدەبژێرێت لە تاقیکردنەوەی
شتە نوێیەکان ناترسێت، حەزی بە جلی نوێی و دیار هەیە.
نینۆکی بازنەیی:
ئەم شێوەیە
لە نینۆکەکانی تر باوترە و لە هەموو کەسێک زیاتر دێت، ئەو کەسانەی ئەمە هەڵدەژێرن حەزیان
لە شێوەی نینۆکی تازە نییە تاقی بکەنەوە.
نینۆکەی شێوە بادەمی:
ئەوانەی
ئەم شێوەیە هەڵدەبژێرن گرنگی بە ستایڵی جوان و کوالێتی دەدەن، لە هەموو شتە کۆن و
کلاسیکییەکان دووردەکەونەوە.
ر.ئ