بەرهەهێنەرانی فیلمی سینەمایی
تەمی بابا یەکەم پۆستەریی ڕەسمی فیلمەکەیان بڵاو کردەوە
فیلمەکە بیرۆکە و دەرهێنانی
"زانیار فەتاح"ـە و لەم فیلمەدا ئەستێرە دیارەکانی کوردستان و چەند ئەکتەرێکی
بە ئەزموون و نوێ بەشدران وەک (شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست، هەردی سەلامی، هەژان هێرش،
شوان کەریم، کاڵێ ئازاد، کاردۆ عەزیز، ڕزگار باهیر، ئاهورا).
ئەم فیلمە بەرهەمی مێترۆنۆم
پڕۆداکشنە و باهۆز نەسڕەدین بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە.
فیلمەکە لە لایەن ستافێکی
کوردی پڕۆفیشناڵ بە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان و کوالتی کاریان تێدا کراوە و لە ئێستادا
لە قۆناغی بڵاوکردنەوەدایە، بڕیارە بەمزوانەش ترایلەری فەرمی فیلمەکە بڵاوبکرێتەوە
و کاتی نمایشکردنی لە سەرجەم سینەماکانی کوردستان و عێراق و دەرەوە دیاری بکرێت.
