هەندێک لەدایکبووی بورج کەسانی دەمارگیرنو زوو تووڕە دەبن، کۆمەڵیک هەڵوێستیش هەیە کە شایەنی ئەو تووڕەیی نییە، دەبێت
ئاگاداربیت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵیان.
بەپێی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئەو بورجانەی کە دەمارگیرن و تووڕەن لەوانی
تر ئەمانەن:
دووپشک:
بە یەکێک لە زیاترین ئەو بورجانە دادەنرێت لە هەوڵوێستە جیاوازەکاندا تووڕەیی
دەردەبڕن، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆر هەستیارن، زۆر بێزار دەبن بەهۆی هەڵسوکەوتە
هەڵەکانی چواردەوریانەوە، بەهۆی دەمارگیرییەکەیانەوە زۆرکات تووشی نەخۆشیەکانی دڵ
و نەخۆشییە دەروونییەکان دەبنەوە.
بورجی نەهەنگ:
ئەم بورجە زۆر بە روودەوەکانی چواردەوری کاریگەر دەبێت، هەڵسوکەوتەکانی بە
شێوەیەکی دەمارگیر دەردەبڕێت، بەرگەی هەڵوێستەکانی چواردەوری ناگرێت و زوو پێیان
کاریگەر دەبێت، ناتوانێت کێشەکان فەرامۆش بکات و لە مێشکیدا دەمێنێتەوە.
بورچی گیسک
ئەم بورجەش لەوانەیە کە زۆر تووڕە دەبن، هەرچەندە زۆربەی کات هێمن خۆی دەردەخات
بەڵام کەسێکی تووڕەیە و دەروونی گرژ و لاواز و لەکاتی تووڕەییەکەیدا بیرناکاتەوە،
بۆیە نەخۆسی دەروونی زۆری تووش دەبێت و کێشەی بۆ دروست دەکات.
ر.ئ