هەڵبژاردنی هاوڕێی راستەقینە یەکێکە لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی کە بەدرێژایی
ژیانمان دەیاندەین، ئەمەش هەڵبژاردنێکی ئاسان نیە و دەبێت بە وردی ئەو کەسە دیاری
بکرێت.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هەشت لە گرنگترین
پێوەرەکان کردووە کە دەبێت لەکاتی هەڵبژاردنی هاوڕێی راستەقینەدا بە هەند
وەربگیرێن، بەم جۆرە:
١. گونجانی فیکری و رۆشنبیری و گونجان و رێککەوتن لەسەر ئاستی بیرکردنەوەکان.
٢. گرنگە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت بۆ هاوڕێت کەسێکی ئەرێنی بێت و رۆڵی هەبێت
بۆ چوونەپێشەوەت لە کارەکەتدا.
٣. راستیی و راستگۆیی یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ
بەرامبەردا.
٤. پشتگیریت بکات لەو کاتانەی کە پێویستت بە پشتگیریی و یارمەتیییە.
٥. هەرگیز کەسێك مەخەرە ژیانتەوە کە پێوەر و پەروەردەیەکی باشی نەبێت.
٦. دووربکەوەرەوە لەو کەسەی کە غیرەت لێدەکات، چونکە هاوڕێی راستەقینە
هەرگیز غیرە ناکات.
٧. ئاگاداری هاوڕێی مەسڵەحەت بە چونکە ئەو جۆرە هاوڕێیە تەنها بیر لە ویست
و پێویست و قازانجەکانی خۆی دەکاتەوە.
٨. ئاگاداری کەسێك بە کە شێوازی ژیان و بیرکردنەوەکانی خۆی بەسەرتۆدا
بسەپێنێت.