مەقلوبەی مریشك یەکێکە لە خواردنە بەتام و
چێژەکان کە بە سەوزەوات و مریشك و برنج دروست دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
لاپەڕەی "Kurd Chef- خواردن و شیرینیەکانی مهاباد" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی
دروستکردنەکەی کردووە:
برنج
باینجان
مریشک
پەتاتە
پیاز
بیبەری شیرین
تەماتە
سەرەتا برنجەکە بشۆرەوە بابخوسێ، مریشکەکەش بکوڵێنە
باکەمی مابێت بۆ کوڵانی تەواو کەرەستەکان.
هەموو سەوزەکان بەشێوەی ئەڵقەیی ببڕە و سوریان بکەرەوە،
باینجاکە بەتوێکڵەوە جوانە سوریکەیتەوە کاغەزی فڕن بخە بنی مەنجەڵەکەوە با کەرەستەکان
نەنوسێ بەبنی مەنجەڵەکەوە.
سەرەتا چینێک مریشک دانێ دواتر هەموو کەرەستەکان
چین چین دانێ لەقەراغ و ناوەڕاستی مەنجەڵەکەوە دواتر برنجەکە داودەرمانی مەقلوبەی
پێوەکە ئەگەر بەهاراتی مەقلوبەت نەبو ئەوا زیرە و دارچینی ئاڵەتی ڕەشی پێوەکە لەگەڵ
خوێ، دواتر برنجەکەش بکە بەسەر مریشک و کەرەستە سورکراوەکاندا.
ئینجا ئاوی مریشکەکەی بەسەرا بکە ئەبێ ئاوەکەی
ئەوەندە بێت کە قوڵپیدا ئاو سەری برنجەکە بکەوێت نابێت برنجی مەقلوبە وشک بێت بیخە
سەر ئاگر هەتا ئاوهەڵەچنێت بەتەواوی.
دواتر ئاگرەکەی بۆهێواش کە بۆماوەی ٢٥ خولەك یان
نیو کاتژمێر دەم بکێشێت ئاگاداری بە بنەکەی نەسوتێ لەکۆتاییا کەپێ گەشت پێش هەڵگەڕانەوە
جوان بەناوەڕاست و چواردەوریدا بەشتێک بیکوتەرەوە بۆئەوەی هەڵت گێڕایەوە بەقاڵبی دەرچێت
دواتر بەئارەزوی خۆت گەر پێت خۆشبوو بادەم سورکەرەوە و بیکە بەسەریدا کەرەوز و بادەم
زەروریەت نیە بۆخواردنەکە تەنها بۆزینەیە.