عەبە غەریب نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە

PM:03:05:02/05/2022

13464 جار خوێندراوەتەوە

عەبە غەریب هونەرمەند بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە.

ئەم هونەرمەندە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەشێك لە ڤیدیۆکلیپەکە نوسیویەتی، "دانەیەکی تر، لەکۆتاییدا دوای ماوەیەکی زۆر، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم کلیپەدا کاریان کردوە"، لە دەرهێنانی رەیان شیلازییە.

عەبە غەریب لە شاری سلێمانی لە دایكبووە و لە منداڵییەوە لە بەریتانیا دەژی، ماوەیەکی زۆرە لە بەریتانیا لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو وڵاتە کاردەکات، چەندین کاری هونەرییە بە زمانی کوردی هەیە لەگەڵ چەند دوێتێک کە لەگەڵ هونەرمەندانی تر وتوویەتی وەک چۆپی فەتاح.