هونەرمەندی گۆرانیبێژ کەمال محمەد نوێترین بەرهەمی خۆی کە
ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "پەپولە" لە چەناڵی یوتیوبی "هێڵی
یوتوب" بڵاوکردەوە.
ئەم گۆرانییە نوێیەی کەمال محەمەد تێکستەکەی "بەکر عەلی" نووسیوویەتی، میلۆدییەکەی
تایبەتە بە"کەمال محمەد" خۆی، مۆسیقا و ئەرەینجمنت و تۆمارکردن و
ماستەرینەکەی لەلایەن"بڵند
قەرەداغییەوە"کراوە، لە دەرهێنانی "بڕیار فەتاح"ـە.
كهمال محهمهد ساڵى ١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە
دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی
زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ
کلیپی تۆمارکراوی هەیە.
ر.ئ