ژن و مێرێک لە ئەمریکا لە ماڵەکەی خۆیاندا کیسێک
پەتاتەی سورەکراویان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٣ ساڵ لەمەوپێش.
پێش چەند رۆژێک رۆب و گراسی جۆنز ماڵەکەیان دەکەوێتە
ویلایەتی ئیلینۆی لە باکوری خۆرئاوای شیکاگۆ لە ئەمریکادا، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ ساڵی ١٩٥٩، لەو کاتەی سەرقاڵی نۆژەندکردنەوە و چاککردنی ماڵەکەیان بوون، لەناو
یەکێک لە دیوارەی ماڵەکەیاندا کیسێک پەتاتەی سورەکراویان دۆزیوەتەوە، کە تایبەت
بووە بە چێشتخانەی ماکدۆناڵدز.
گراسی بە ماڵپەڕی سی ئین ئێنی ئەمریکی وتووە
"رۆب سەرقاڵی دیواری توالێتەکە بووە و لەزگەکەی لێکردووەتەوە، لەنیو
دیوارەکەدا هەستی کردووە پارچەکە قوماشێکی تێدایە و بە شتێکەوە
ئاڵاندوویانە".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ژنە وتوویەتی
"لەو کاتەدا من و مێردەکەم سەیری یەکتریمان دەکرد و دەمانپرسی ئایا پێویست
دەکات پۆلیسی لێ ئاگادار بکەینەوە، چونکە واماندەزانی بەڵگەی توانێکی کوشتنمان
دۆزیەوەتەوە، دوای لابردنی قوماشەکە هەستمان بە دڵنیایی کرد کە پاکەتێکی خواردنی
ماکدۆناڵدزمان دۆزیوەتەوە".
ئەو ژن و مێردە کاتێک پاکەتی خواردنەکەیان
کردووەتەوە، دوو کاغەزی بەتاڵی هەمبەرگر و کیسێکی بچوک پەتاتەی سورەکراوی تێدا
بووە، بەڵام ئەوەی توشی سەرسوڕمانی کردوون پەتاتە سورەکراوەکان بوون کە رەنگیان
تێکنەچوبوو و وردیش نەبوو بوون.
گراسی وتوویەتی "کاتێک پەتاتە
سورەکراوەکانمان بینی بە یەکتریمان وت ئەمە شتێکی بڕواپێنەکراوە، چۆن بەوجۆرە ماونەتەوە؟"،
لەدوای سەیرکردنی بەرواری سەر کیسی سەر خواردنەکە دەرکەوتووە مێژووەکەی بۆ ساڵی
١٩٥٥ بۆ ١٩٦١ دەگەڕێتەوە.
ئەو ژنە لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی
"دڵخۆس دەبین ئەگەر بیفرۆشین، بەڵام ئەگەر نەشمان فرۆشت ئەوا وەک پارچەیەکی
مێژووی لەلای خۆمان هەڵیدەگرین".


ئ.ل