کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن لە هەرێم
باران ببارێت و پلەکانی گەرماش لە سەروو ٢٥ پلەوە بێت، ئەوەش هاتووە، پێشبینی دەکرێت
ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ئەمڕۆ ئەمشەویش درێژە بکێشێت و بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانەبەهارەیەی ڕووی
لە ناوچەکانی هەرێم کردووە، پێشبینیدەکرێت، لە ڕۆژانی یەکەم و دوومی جەژندا بە شێوەی
پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانی جەژن کەشوهەوا
لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک فێنک دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەروو ٢٥
پلەوە دەبێت.
لەبارەی شەپۆلی بارانبارینی ئەمڕۆشەوە رایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لە دوای کاتژمێر ٩وە هەورەتریشقەی کورتخایەن و بارانبەردەوام
بێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کەرکوک هەر سێ ڕۆژەکەی
جەژن کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و باران نابارێت.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، لە پارێزگای
سلێمانی نزیکەی ٢٢ ملم و لە پارێزگای هەڵەبجە ٥.٤ ملیمباران باریووە، لە پارێزگاکانی
هەولێر و دهۆکیش دڵۆپە باران هەبووە.