رۆژ کەریم نوێترین کلیپی بڵاودەکاتەوە

PM:01:47:27/04/2022

1680 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ رۆژ کەریم نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "رۆحەکەم" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

رۆژ لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "رۆحەکەم" نوێترین کاری هونەرییەتی و بەشێوەی کلیپ بڵاویدەکاتەوە، ئاواز و کاری موزیک و دابەشکردنی خۆیەتی.

ئاماژەی بەوەکردووە، هۆنراوەی ئەم بەرهەمەی لەلایەن مازیار فایەقەوە نوسراوە، ئارام سەردار کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، بەرهەمهێنانی ڤینۆ پرۆدەکشنە، وابڕیارە لە جەژندا ئەم بەرهەمەی بڵاوبکاتەوە.

رۆژ کەریم یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ساڵانێکە لە سوید دەژی، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەریی کردووە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە.

ئ.ل