هونەرمەندی
گۆرانیبێژ جێگر میدیا حسێن لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی
بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە.
جێگیر میدیا لە
لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "من دڵنیام" نوێترین
کاری هونەرییەتی و لە چەند رۆژی رابردوودا بە سێوەی کلیپ بڵاودەبێتەوە.
ئاماژەی
بەوەکردووە، دیار کەریم لە وڵاتی نەرویج کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە، لە شاری
مۆناکۆ لە فەرەنسا کاری وێنەگرتنی لەلایەن کۆردۆ عومەرەوە بۆ کراوە.
جێگر میدیا حسێن
لەدایکبوی شاری سلێمانییە و دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ماوەیەکی زۆرە دەستی
بە کاری هونەری کردوە، چەند ئەلبومێکی گۆرانی هەیە، بەشێک لە گۆرانییەکانی لە دانیشتنە
میللییەکاندا پێشکەش دەکات.
ئ.ل