نوێترین توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە
پێکەنین یارمەتیمان دەدات خۆمان و کەسانی دیکەش بناسین، ئەمەش لەلایەن دەرووناسەکانەوە
سەلمینراوە.
ماڵپەڕی " برایت ساید" لە بابەتێکدا
باس لەوە دەکات کە شێوازی پێکەنین دەریدەخات کەسەکان چەندە دڵخۆشن و کەسایەتییان
جۆننە، کە ئەمانەن:
یەکەم: جیاوازی نێوان پێکەنینێکی خۆویست و خۆنەویست:
دوو جۆر پێکەنین بوونیان هەیە، یەکیکیان کەسەکە
خۆی کۆنترۆڵ ناکات بەرامبەر هەڵوێستیکی پێکەناوی و قورسە کە ناڕاست بێت.
ئەوی تریان پێکەنینێکی دروست کراوە کە کەسەکە بە
درۆوە پێدەکەنێت و کاتێک لەوانەیە کەسەکە بە نوکتەیەکی هەست شکێنەر بە رێزەوە پێدەکەنێت.
دووەم: ئەگەر ئەو کەسەی نووکتە دەگێرێتەوە
ناسراو بێت یان خۆت بیناسیت ئەوا زیاتر بە نووکتەکانیان پێدەکەنیت:
ئایا کەسێک دەناسیت کە قسە خۆش بێت هەموو کات کەسەکان
بخاتە پێکەنین؟ زانست لەم باریەوە دەڵێت، کاتیک کەسیکی ناسراوت یان ئەکتەرە کۆمیدییە
دڵخوازەکەت نووکتەیەک دەگێڕێتەوە زیاتر پێدەکەنیت وەک لەوەی نەناسراوێک هەمان
نووکتەت بۆ بگێڕێتەوە.
سێیەم: زۆرترین ئەو کاتانەی پێدەکەنین لەگەڵ هاوڕێکانماندایە:
بەپێی دەرووناسێک لە زانکۆی ماریلاند بەناوی
" رۆبەرت پرۆڤین" ئێمە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ جار زۆرتر پێدەکەنین ئەگەر لەگەڵ
ئەو کەسانەدا بێت کە پەیوەندییمان بەهێزە لەگەڵیاندا، هەروەها نووکتەکە نییە کە
وامان لێدەکات پێبکەنین لەگەڵیاندا بەڵکو تەماشاکردنی کاردانەوە و تێگەیشتنییان لێمان،
دەمانخاتە پێکەنین.
پەیوەندییەکان زۆرتر دەمێنەوە ئەگەر پێکەوە پێبکەنن:
هەمان توێژینەوەی پێشتر کە باسرا، دەریخست ئەو
هاوسەرانەی کە پێکەوە پێدەکەنن و هەمیشە زەردەخەنە دەکەن لە گفتوگۆکانیاندا، دەرکەوتووە
کە پەیوندییەکانیان پتەوتر و بەهێزترە و زیاتر دەمێنێتەوە لەچاو ئەوانی تردا.
ر.ئ