لە بەرنامەی "نیوە
شەوی رەمەزان" تایبەت بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، حاجی کاروان میوانی بەرنامەکە بوو، سەبارەت بە قسەکردنی کچ و کوڕ لە مانگی رەمەزاندا ئاشکرایکردووە، ئەو کارە لە رووی
ئاینەوە رێپێدراو نییە.
حاجی کاروان
سەبارە بە پرسیارێکی بێژەی بەرنامەکە "تەڤگەر شیرکۆ" کە ئایا چ جۆرە
قسەیەک لە نێوان کچ و کوڕدا لە مانگی رەمەزاندا حەرامە تەنانەت ئەگەر بە نامەش
بێت، لە وەڵامدا حاجی کاروان وتوویەتی "ئەگەر قسەی جنسی بێت یان قسەی دڵداری
بێت ئەوا حەرامە، ئەگەر لە بازنەیەکی دڵداری هەواڵی یەکتر بپرسن و نامە بنێرن
ئاسایی نییە، دڵداری لە پێش رەمەزان بێت یان لە دوای رەمەزان بێت رێپێدراو نییە،
رەمەزان مانگی حەرامکراوەکانە مانگی قەدر
و ریزگرتنە."
حاجی کاروان
رایگەیاندووە، "ئەگەر کچ و کوڕێک بەرۆژووبن و پێکەوە قسە بکەن و گوناحی تێدا
بکرێت رۆژووەکە دەشکێت واتە بەتاڵ دەبێت و پاداشتی نییە".
ئ.ل