هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل نوێترین بەرهەمی
هونەریی بە ناوی "مەڕۆ" بڵاوکردەوە.
"مەڕۆ" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی ئەحمەد خەلیلی گۆرانیبێژە و تێکست
و ئاوازی خۆیەتی و ئاریۆس حەمە سەعید کاری میکس و ماسترینگ و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە،
بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە،
لەساڵی ٢٠١٢ دەستی بەکاری هونەریی کردووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.
ئ.ل