پەتاتە یەکێكە لە خواردنە بەتام و چێژەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی
خواردنی دەکەن و بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت.
لاپەڕەی " دروست كردنى خواردن" بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنی پەتاتەی برژاو کردووە:
پێداویستیەکان:
٨٠٠ گرام پەتاتە
دوو سیر
روبعە کەوچکێکی بچوک
زەعتەر
زەیتی زەیتون بەپێی
ئارەزوو
خوێ بەپێی خواست
چۆنێتی ئامادەکردنی:
پەتاتەکان پاک بکە، خڕخڕ
قاشی بکە، پاشان لە ئاودا بۆ ماوەیەک بیکوڵێنە.
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ
بکە، پەتاتەکانی تێهەڵكێش بکە، لەسەر سینیەک ریزی بکە، بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی ٣٥
خولەکتا رەنگی ئاڵتوونی دەبێت ئینجا
پێشکەشی بکە.