هەرچەندە گۆشت سەرچاوەی
سەرەكیی پرۆتینە، بەڵام هەندێك مادەی خۆراكی دیكەی رووەكی هەن دەتوانن ببنە جێگرەوەی
گۆشت و دەتوانرێت پرۆتینی پێویستیان لێ وەربگیرێت.
ماڵپەڕی "
کلیڤلاند کلینک" لە بابەتیکی تەندروستیدا پێنج سەرچاوەی خۆراکی ڕووەکی پڕ پڕۆتینی بۆ ئەوەکسانە خستۆتەڕوو کە ناتوانن گۆشت بخۆن، کە ئەمانە
دەگرێتەوە:
لەگەڵ ئەوەی گۆشت بە سەرچاوەی
سەرەكی پرۆتین دادەنرێت، بەڵام كەسانێك بەهۆی نەخۆشییەوە گۆشتیان لێ قەدەغە یان
سنووردار دەكرێت، ئەمانە هەمیشە نیگەرانن لەوەی چۆن بڕی پێویستی پرۆتینیان دەست بكەوێت
بۆئەوەی لەشیان تووشی كەمی ئەم مادە گرنگە نەبێت، هاوكاتیش زۆربەی توێژینەوەكان
ئاماژە بەوە دەدەن كە پێویستە خواردنی گۆشت بگۆڕێت و لە بری ئەوە دەست بكرێت بە
خواردنی پرۆتینی رووەكی، بەو پێیەی دەستكەوتنی پرۆتین لە سەرچاوەكانی دیكەی خۆراكەوە
ژیانێكی دروستترو درێژتر بۆ مرۆڤەكان مسۆگەر دەكات.
پسپۆڕانی خۆراك ئاماژەیان
بەوە داوە هەندێك رووەك و سەوزەش هەن كە بڕی پێویستی پرۆتینیان تێدایە مرۆڤ دەتوانێت
پشتیان پێ ببەستێت لەوانەش: نیسك و پاقلە دوو مادەی خۆراكین دەتوانن بڕێكی باشی پرۆتینی
رووەكی لێوە بەدەست بهێنرێت و جگە لەوەش دەوڵەمەندن بە مادەی ریشاڵی و ڤیتامین و ئاسن و ترشی فۆلیك.
فاسۆلیاش یەكێكی ترە لەو
خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هەروەها گوڵەبەڕۆژەو چەرەزەكانی تریش بە هەمان شێوە
برێكی زۆری پڕۆتینیان تێدایە، گوێز و بادەم و فستق و كازۆش دەوڵەمەندن بە پڕۆتین.
هێلكە نزیكەی (70) كالۆری
تێدایە، هەر هێلكەیەك بە تەنها حەوت گرام
پرۆتینی تێدایە، جگە لەوانەش هەریەك لە شۆفان و گەنمی بۆرو برنجی بۆر، سەرچاوەی نوێن
بۆ بەدەستهێنانی پڕۆتین.
هەرچەندە وا دادەنرێت
كە میوە و سەوزەكان پرۆتینیان كەمە لە چاو رووەكەكاندا، بەڵام هەندێك لە سەوزەكان
سێیەكی كالۆری دەبەخشن بە جەستە، لەوانەش كەلەرم و برۆكلی و وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی
پرۆتین دادەنرێن.
ر.ئ