هەندێک لە منداڵان وشە و دەستەواژەی نەشیاو فێردەبن چ لە
باخچە یان خوێندنگە یان هاوڕێکانی ناو کۆڵانەکەیان بێت، لەم کاتانەدا باوان دەبێت
رۆڵی خۆیان ببینن بۆ رێگریکردن لە وتنی ئەو وشانە.
ماڵپەڕی میسراوی لەمبارەیەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاری خستووەتە
ڕوو کە دەبێت باوان بەمجۆرە رەفتار لەگەڵ
منداڵەکانیاندا بکەن کاتێک وشەی نەشیاو بەکاردەهێنن:
یەکەم: هاوسۆزبە لەگەڵیدا و قەسەی لەگەڵدا بکە:
هەندێک لە باوان لەو کاتانەدا توندوتیژی بەرامبەر منداڵەکانیان
بەکاردەهێنن، ئەم رەفتارە هەڵەیە و وادەکات منداڵەکە توندتر بێت و رەفتاری خراپتر
بێت، باشترە دایک و باوک بە هێمنی قسە لەگەڵ منداڵەکەیاندا بکەن و بەخێرایی بیر لە
سزادانی منداڵەکەیان نەکەنەوە.
دووەم: دۆزینەوەی سەرچاوەی فێربوونی وشە نەشیاوەکان:
پێویستە دایک و باوک بزانێت منداڵەکەیان لە کوێ یان لە کێوە
فێری ئەو وشانە دەبێت، ئایا هاوڕێکانی کۆڵانەکەیانە یان خوێندنگەکەی بۆ ئەوەی منداڵەکەی
لەو کەسانە دوربخاتەوە.
سێیەم: لەکاتی هەڵبژاردنی سزایەک بۆ منداڵەکەت توند مەبە:
لەکاتی دیاریکردنی سزایەک بۆ وشە نەشیاوەکانی منداڵەکەت
توند مەبە، تاکو رەفتارەکانی خراپتر نەبن و نەبێتە پاڵنەر بۆ ئەنجامدانی هەڵەی تر،
بەڵکو لێی تێبگە و پێی رابگەیەنە ئەو وشانە باش نین و نابێت جارێکی تر بیانڵێتەوە،
ئەگەر دووبارەی کردەوە ئەوا لەو شتەی زۆری خۆشدەوێت بۆ ماوەیەک بێبەشی بکە.
چوارەم: ببە بە نمونەی باڵا بۆ منداڵەکەت:
دەبێت دایک و باوک بزانێت کە نمونەی باڵان بۆ منداڵەکەیان،
هەر وشە و قسەیەک ئەوان لە بەردەم خەڵکیدا دەیڵێن ئاگادار بن، چونکە منداڵەکانیشیان
چاو لەوان دەکەن و دووبارەی دەکەنەوە
ئ.ل