زۆرینەی خانمان دوودڵن
لەوەی قژیان شانە بکەن یان نا، چونکە نازانن سوودەکانی زیاترە یاخود زیانەکانی، بۆ وەڵامی ئەمەش پسپۆڕێك
روونکردنەوە دەدات.
پسپۆڕێکی بواری
داهێنان و رێکخستنی قژ بەناوی دیۆن سمیس بە ماڵپەڕی " My Imperfect Life"ی راگەیاندووە، "دوای وشکبوونەوەی
قژ، شانەکردنی ئازاربەخشە، بەڵام دەتوانرێت بە تەڕکردنی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت
و تاڵەکان بە ئاسانی شانەبکرێت و کۆتایی بە ئاڵۆسکاوییەکەی بهێنرێت، بەڵام ئەگەر
واز لە شانەکردنی قژ بهێنرێت ئەوا رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە".
شانەکردنی قژ بە
بەردەوامی وادەکات ئەو چەورییەی لە رەگی قژدا دروست بووە بە سروشتی بڵاوببێتەوە،
ئەمەش یارمەتی دەدات پاریزگاری لە بریقەداری و تەندروستییەکەی بکات بەتایبەت سەرتاڵەکانی
کە وشكبوون، توانای ئەوەیان هەیە چەوری زیاتر بمژن و تووشی موخوڕکە و سوتان و شکان
نەبن.
ژەتوەژادەکرێت شانەنەکردنی
قژ ببێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین کێشەی دیکە، کە بەگوێرەی کۆمەڵەی ئەکادیمی ئەمریکی
بۆ نەخۆشییەکانی پێست ئاماژە بەوەدراوە، رۆژانە هەریەکەمان ٥٠ بۆ ١٠٠ تاڵ قژ
لەدەست دەدەین، شانەکردنی قژیش یارمەتی دەدات ئەو تاڵە قژە کەوتووانە لێببنەوە و
نەئاڵێن بە تاڵی دیکەوە و بیبچڕێنن.
لەهەمان کاتیشدا زۆر
شانەکردنی قژ و زیادەڕۆیی کرد وادەکات قژ وشک و بچڕاو ببیت و سەرتاڵەکانی بشکێن.