هەوڵکەوت زاهیر چی بە تارا رەسوڵ دەڵێت؟

PM:05:23:05/02/2022

17220 جار خوێندراوەتەوە

ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر لە پەیامێکیدا بۆ تارا رەسوڵی هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەڵێت "تارا پڕا و پرە لە ئەزموون و داهێنان، نەمبینیوە هیچ کات ئیرەیی بە بەرانبەرەکانی ببات."

هەڵکەوت زاهیر لە هەژماری ئینستاگرامەکەی پەیامێکی بۆ تارا رەسوڵی گۆرانیبێژ ناردووە بە هونەرمەندێکی سەرکەوتوو بە ئەزموون ناویبردووە.

هەروەک نوسیوویەتی "بۆ تارا رەسوڵ.. هونەرمەندێك پڕاو پڕ لە ئەزموون و داهێنان، وشیار لە بڕیاردان و هەڵبژاردنی تێكست و میلۆدی گۆرانی، متمانەیەكی تەواوی بەتواناو سەلیقەی خۆی هەیە".

لە درێژەی نوسینەکەیدا بۆ ئەو هونەرمەندە هەڵکەوت زاهیر دەڵێت " هیچ كات نەمبینیوە تارا بە ئیرەییەوە سەیری بەرانبەرەكانی بكات، ئەمەش ئەوەیە توانیوویەتی زیاتر لە ٣٠ بەردەوامی هەبێت لە هونەر بەبێ دابڕان."

هەڵکەوت زاهیر خەڵکی سلێمانییە و دەرچووی هونەرە جوانەکانی سلێمانیە، بۆ چەند ساڵێک چۆتە ئەوروپا و لەوێ ژیاوە، دواتر گەڕاوەتەوە کوردستان و سەرقاڵی کاری ئاوازدانان و رێکسختنی بۆنە و ئیڤێنتی هونەریە لەگەڵ هونەرمەندە لاوەکان بە کچ و کوڕەوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق دەرکەوت.

تارا ڕەسوڵ لەساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە، نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت چووەتە دەرەوەی وڵات، یەکێکە لەهونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و چەندین بەرهەمی هونەری و ئەلبوومی تۆمارکراو و بڵاوکراوەی هەیە، لە ئێستادا ئەندامی پارتی سۆشیال دیموکراتی سویدە.

ئ.ل