چوار ڕێگە بۆ نەمانی ئازاری کاتی سوڕی مانگانە بەبێ خواردنی دەرمان

PM:01:20:02/02/2022

9112 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە ئازارێکی توند دەکەن بەتایبەت لە ناوچەی سک و پشتیاندا، کە زۆرکات ناچار دەبن تەواوی رۆژەکە لەناو جێگەدا بمێننەوە یان دەرمانە ئازارشکێنەکان بخۆن، بەڵام دەکرێت بە ڕێگەی سروشتیی ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

ماڵپەڕی عائیلەتی ئاماژەی بە کۆمەڵێک ڕێگەی سروشتیی کردووە کە یارمەتیدەرن لە نەمانی ئازاری سوڕی مانگانە، ئەوانیش:

یەکەم: بەکارهێنانی پەڕۆی گەرم یان جەوەنە بۆ سەر سک یان پشت.

دووەم: وەرزشکردن وەک رۆشتن بەپێ ئەو جوڵە وەرزشیانەی سوکن.

سێیەم: خواردنەوەی چای نەعنا جگە لە پێدانی هەستی حەوانەوە گرژی ریخۆڵە و ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.

چوارەم: شێلانی سک و پشت بە هێواشی.

ئ.ل