شێلمی کوڵاو یەکێکە لەو
خواردنانەی کە لە وەرزی زستاندا بەڕاددەیەکی زۆر دەخورێت، چونکە تام و چێژێکی خۆشی
هەیە و جەستە گەمدەکاتەوە.
لاپەڕەی " گیا دەرمان" لە
فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
کەرەستەکانی:
کیلۆیەک شێلم
کوپێک دۆشاوی خورما
شەکر بەپێی پێویست
نیو کەوچکی زەڵاتە خوێ
ئاو بەپێی پێویست
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا شێلمەکان بەرگە
خراپەکانی لێدەکرێتەوە و بە شێوەی بازنەیی کەرت دەکرێت و دەشۆرێتەوە، بەڵام نابێت
زۆر تەنک کەرت بکرێت.
دەخرێتە مەنجەڵێکی قوڵەوە
و خوێ و شەکری تێدەکرێت ئەگەر حەز بکەیت زۆر شیرین بێت لەگەڵ دۆشاوی خورماکەی تێدەکرێت،
دەتوانرێت لە بری دۆشاوی خورما دۆشاوی هەرمێ یان سێوی تێبکرێت.
ئاوەکەی تێکەڵدەکرێت و
سەری دادەپۆشرێت و دەخرێتە سەر ئاگرێکی بەرز، نابێت ئاگرەکە کز بێت چونکە ئاوەکەی
زۆرە و پێویستی بە کاتی زیاترە، وازیلێدەهێنرێت تا بەجوانی دەکوڵێت.
دەتوانرێت راستەوخۆ بە
گەرمی پێشکەش بکرێت، یاخود هەڵبگیرێت و سەری داپۆشرێت بەیانییەکەی گەرم بکرێتەوە ئەوکات
ڕەنگەکەی تۆختر بووە و تامەکەی خۆشتر بووە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە حەزدەکەن زۆر
شیرین بێت.