زۆر جار لە دوای
ڕۆژێکی هیلاک و ماندووکەر خەوێکی باش و تەندرووست وەرناگریت، و زۆربەی کاتەکان دوای
هەستان لە خەو پەنا بۆ خواردنەوەی چا و قاوە دەبەیت، زۆر خواردنەوەی ئەم خواردنەوە
وریاکەرەوانە زیانیان هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵن.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی"، چوار ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی کاتی هەستان لە خەو
هەست بە ماندوێتی و خەواڵوویی نەکەیت، ئەوانیش:
۱-خواردنی خۆراکی
تەندووست: خواردنی خۆراکە تەندروستەکانی تایبەت بە ژەمی بەیانیان، خواردنەکانی وەک
هێلکە و پەنیر و شەربەتی فرێش، دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ماددە دژە ئۆکسانەکانیەکان.
٢- خواردنەوەی ئاو: شەوان لە کاتی خەودا جەستە
شلەیەکی زۆر لەدەست دەدات، و بەهۆی ئەمەوە بەیانیان جەستە توشی وشک بوونەوە دەبێت،
و ئەم وشک بوونەوەیەوە دەبێتە هۆی هەست کردن بە هیلاکی و ماندوێتی، بۆیە شارەزایان
هۆشداری دەدەن کە بەیانیان راستەوخۆ دوای لە خەو هەستان کوپێکی گەورە لە ئاو بخورێتەوە.
٣- وەرزش کردن، هەرچەندە دوای بەسەر بردنی
شەوێکی خراپ، کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستیت، تاقەتی کردنی هیچ شتێکت نیە، بەڵام
ئەنجام دانی هەندێ راهێنانی کەم وەک راکردن یان هەروەلە، وزەت پیدەبەخشێت و دووبارە
تاقەتی کار کردنت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
٤- سەر خەو
شکاندن: سەر خەو شکاندن بۆ ماوەی ٢٠ خولەک یان کەمتر کاتێک پێش کاتی خۆی خەبەرت دەبێتەوە،
یارمەتیت دەدات تا هەستی هیلاک و ماندوێتیت نەمێنێ.