خانمە هونەرمەندێکی گەورەی میسڕی هۆکاری وازهێنانەکەی لە هونەر دەدرکێنێت

PM:07:51:07/01/2022

4244 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گەورەی میسڕی " آثار الحكيم" هەواداردکانی تووشی سەرسووڕمان کرد بەهۆی درکاندنی هۆکارەکانی وازهێنانی لە هونەر، هەواڵی وازهێنانەکەشی بووە جێگەی باسوخواستی ماڵپەڕە عەرەبییەکان.

لە هەواڵێکدا ماڵپەری"ئەل نەبزی" میسری باسی هۆکارەکانی وازهێنانی خانمە گۆرانی بێژ دەکات، دەڵێت:

آثار الحكيم جەختی لە هەواڵی وازهێنانی کردووە و وردەکاریی وازهێنانەکەی هەمووی راستبووە، لە ١١ ساڵ پێش ئێستا کاتەکانی خۆی داناوە بۆ عیبادەتکردنی خودا و وتیشی "ئیتر تێربووە لە هونەر"

شایەنی باسە خانمە ئەکتەر"آثار الحكيم" لە ٢٠١٠ وە وازیهێناوە لە هونەر، بەڵام لە بەردەم خەڵک و هەوادارەکانیدا باسی نەکردووە، بەپێی قسەی خۆی کە دەڵێت" نزیکەی ٣٥ ساڵە لە بواری هونەردا ئیشم دەکرد و پاش ئەوە ئیتر تێربووم لە دراما و سینەما"

وتیشی" واجبیشە لەسەرم کە خۆم تەرخان بکەم بۆ خودا و سوپاسکردنی لەسەر ئەو رزق و رۆزییەی کە پێی بەخشیوم" تیشکی خستە سەر ئەوەی دەستیکردووە بە خوێندنەوەی قورئان و نووسینی کتێبێکی تەفسریکردنی قورئان بۆ منداڵان.

آثار الحكيم تەمەنی ٦٣ ساڵە ئێستا و دەرچووی بەشی ئادابی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی عین شمس، لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی پێشووەوە دەستیکردووە بە هونەر و ناوبانگێکی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە تیایدا بەتایبەتی لە ساڵەکانی هەشتا و نەوەکاندا.

لە گرنگترین کارەکانیشی بریتین لە:

(النمر والأنثى، الحب فوق هضبة الهرم، حب وأشياء أخرى، قاهر الزمن، اللعبة الأخيرة)

ر.ئ

 آثار الحكيم: اعتزلت التمثيل والبرامج وكل أشكال التواجد تحت الأضواء - اليوم السابع
 
اكتشفها الفنان سمير غانم وحرمها زوجها الأول من رؤية أبنائها .. قصة الفنانة المصرية "آثار الحكيم" وسبب خـ.ـلافها مع الراقصة دينا - أوطان بوست