حومس یەکێکە لە موقەبیلاتە بەتام و چێژەکان کە
لەگەڵ خواردنە جیاوازەکاندا دەخورێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
لێرەدا وەك لە لاپەڕەی "خواردن دروستکردن"
لە فەیسبووکدا باسکراوە شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخەینەڕوو:
پێکهاتەکان:
نیو کیلۆ نۆک
پێنج کەوچک ڕاشی
سێ کەوچک زەیتی زەیتون
یەک پارچەی بچووک سیر
ئاوی نیو لیمۆ
خوێ
چۆنێتی ئامادەکردنی:
نۆکەکە بکوڵێنە، دواتر چینە توێکڵە تەنکەکەی لێبکەرەوە.
بە خەڵاتێکی کارەبای سیرەکە لەگەڵ نۆکەکە بهاڕە
تا دەبێتە هەویر.
پاشان زەیتی زەیتون و ڕاشییەکە و خوێیەکە ئاوی
لیمۆکە بکەرە ناوی و جوان تێکی بدە، پاشان پێشکەشی بکە دەتوانیت لەگەڵ سەوزە یان زەڵاتەی
تر پێشکەشی بکەیت.