لەگەڵ تەمەندا
ژیری دێت، بەڵام دوچاری مەترسی چەندین نەخۆشی دەبیتەوە، هەرگۆڕانێک لە جەستەدا دەبێت
بەزۆر بەباشی تێبینی بکرێت، لەکاتێکدا دوو لەسەر سێ گیان لەدەستدانەکان بەهۆی تەمەنەوەیە.
بەپێی ماڵپەڕی
"برایت ساید" ئەو گۆڕانی مەمکی ئافرەت کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە
کامانەن :
پەڵەی هێڵێ
سپی:
دەچیت بە
تەمەندا، هێلی سپی دەردەکەون، پێویست بە ترس ناکات ئەمانە ئاسایین، لەگەڵ تەمەندا
هۆرمۆنەکان پێویستن بۆ ئەوەی هاتنە
خوارەوەی ڕێژەی جیڕی پێست ڕابگرن، لە ئەنجامدا ئەو هێڵە سپیانە دەردەکەون.
لەکاتی
سکپریشدا ئەمە ڕوودەدەن، بەرزی فشاری خوێنیش دەتوانێت هێڵە سپیەکان دروست بکەن،
بۆیە باشتر خەم نەخۆیت و خۆت بێتاقەت نەکەیت.
شۆڕبوونەوەی
ئاراستەی گۆی مەمک:
لەگەل چوون بە
تەمەندا، گۆی مەمک و مەمکەکان ئاراستەیان بەرەو خوارەوە دەڕوات.
لەگەڵ ئەمەدا
چەند فاکتەرێکی دیکەش بۆی هەیە، ئەگەر قەبارەی مەمکەکانت گەورەبوون، یان قەبارەی
جەستەت زۆربوون ئەوا مەمکەکانت زووتر شۆڕدەبنەوە. ئەگەر جگەرەش بکێشیت ئەوا
بەهەمان شێوە زووتر شۆڕدەنەوە.
فراوان بوونی
دووری نێوان مەمکەکان
ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریانە
کەمبوونەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجینە، ئەم هۆڕۆمنە گرنگە هەوەها بەرپسیارە لە هێشتنەوەی
مەمکەکان بە رێکی.
ئەمەش کاتێک
دەمارەکان دەگۆڕین بۆ دەماری چەوری و ئەمەش وا دەکات دووری نێوانیان فراوان بێت.
ئەو گۆڕا نانەی
خراپن و مەترسیان هەیە:
گرێی ڕەق:
بەپێی ناوەندی
نیشتیمانی تەندروستی بەریتانی دەڵێت "زۆربەی گرێکان دروست دەبن بێ زیانن
بەڵام باشترە خۆت بپارێزیت، چونکە شێرپەنجەی مەمک زۆر ئاسان چارەسەر دەکرێت ئەگەر
زوو درکی پێبکرێت، کەوایە ئەگەر تێبینی گرێیەکی نوێت کرد. ئەوا باشترە بە زووترین
کات سەردانی پزیشک بکەیت.
ئازاری مەمک:
جۆرێکی تایبەت
لە شیرپەنجەی مەمک هەیە ئازار بە مەمک دەگەیەنێت و بە IBC ناسراوە،
جگە لەئازار نیشانەی دیکەشیان هەیە وەک دەرەوتنی پەڵەی سوور. هەرچۆنێک بێت ئەگەر
ئازارەکە بۆماوەی زیاتر لەهەفتەیەک بەردەوام بوو یاخود بەپێی کات خراپتر بوو، ئەوا
باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
ئەگەر هەردوو
مەمکەکە لە شێوەدا جیاواز بوون:
ئەمەش باریکی
زۆر دەگمەنە. بۆیە ترس نەبێت لەمە ئەگەرجیاواز دەرکەوتن. هەرچۆنێک بێت ئەگەر مەمکەکانت لەناکاو قەبارەکەی گۆڕا هەست
کرد کەمتر یاخود ئەستورتر بووە، ئەوا دەبێت پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت چونکە
دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ شێرپەنجەی مەمک.
خاڵی سوور:
خاڵە سوورەکان
ئاسایی بارێکی پێستە و زۆر کەم دەمێنێتەوە، بەڵام دەکرێت نیشانەی هەڵئاوسانی
شێرپەنجە بن IBC ئەم جۆرە شێرپەنجەیە زۆر دەگمەنە بەڵام کوشندەیە. تەنیا ٢ بۆ ٤ ٪
حاڵەتی شێرپەنجەکان IBC یە. ٧ بۆ ١٠ دەبنە هۆی گیان لەدەستان.
ر.ئ