لە ئیستادا بەشێکی زۆر
لە پیاوان گرنگی بە پێستی ڕوخساریان دەدەن، ئەویش بە مەبەستی نەمانی پەڵە و چاڵی و
زیپکەی ڕوخسار.
ماڵپەڕی عەینی ئیماراتی
نوسیوویەتی، پێستی ڕوخساری پیاوان لە خانمان خراپترە هەربۆیە پێویستە زیاتر لە خانمان
گرنگی بە خاوێنی پێستیان بدەن و کەرەستەی تایبەت بە جۆری پێستیان بەکاربهێنن.
روخساری پیاوان بە بەراورد
بە ڕوخساری خانمان چەورترە، هەربۆیە گرنگە ئاگاداری پاککردنەوەی بن و ئەم هەنگاوانە
جێبەجێ بکەن:
یەکەم: شۆردنی ڕوخسار
لە ڕۆژێکدا دووجار ڕوخساریان
بشۆن، بەیانیان و ئێواران، بە بەکارهێنانی کەرەستەی تایبەت بە پاککردنەوەی ڕوخسارکە
بۆ پیاوانە.
دووەم: تەقشیرکردن
"پاککردنەوە"
بۆ نەمانی پێستی مردووی
ڕوخسار و چەوری و تۆز گرنگە لە هەفتەیەکدا دوو جار پێست تەقشیر بکرێت بەو کەرەستانەی
تایبەتن بە پێستی پیاوان، بە شێوەی بازنەی و بۆ ماوەی چەند خولەکێک مەساجی پێبکرێت،
دواتر بە ئاوی ئاسایی بشۆرێت.
سێیەم: شێدارکردنەوەی پێست
ڕۆژانە بۆ پاراستنی ڕوخسار
لە وشکبوونەوە کرێمی شێدارکردنەوە بەکاربهێنرێت، دەتوانرێت ئەو جۆرانەش بەکاربهێنرێت
کە کرێمی دژە خۆی تێدایە.
چوارەم: بە وریاییەوە ڕیش
بتاشرێت
هەندێک لە مەکینەکانی تایبەت
بە ڕیشتاشین باش نین و زیپکە و برین دروست دەکەن و مووەکان لە ژێر پێستدا دەروێن، باشترە
ئەو جۆرە مەکیانەن بەکاربێت دەمەکانیان تێکەڵن یان یەک دەمیان هەیە، لەو جۆرانە دووربکەونەوە
کە زیاتر لە دەمێکیان هەیە، پێش تاشینیش پێویستە پێستی ڕوخسار تەڕبێت بۆ ئەوەی برین
دروست نەکات.
پێنجەم: دوربکەونەوە لە
کەرەستەی بۆندار
ئەو کەرەستانەی تایبەتن
بە پاراستنی پێست هەندێکیان بۆنی تێدایە کە روخسار توشی هەوکردن و وشکبوونەوە و زیپکە
دەکاتەوە.