ڤیدیۆ.. کامەران عومەر پەیامێک بۆ هەوادارەکانی بڵاودەکاتەوە

PM:07:31:11/12/2021

7900 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کامەران عومەر لە پارچە ڤیدیۆیەکدا سوپاسی هەوادارەکانی و ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیوە و رایدەگەیەنێت زۆر باشە.

دوای ئەوەی لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی مردنی هونەرمەند کامەران عومەر بڵاوکرایەوە، ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

ئەو هونەرمەندە لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەرواری ئەو رۆژە دەڵێت کە ڤیدیۆکەی تیادا تۆمارکردووە و بۆ ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە ئەمەش وەک رەتکردنەوەی دەنگۆی مردنی، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیووە و نوسیوویەتی "زۆرباشم".

کامەران عومەر ساڵی ١٩٥٧ لە قەزای چوارتا لەدایکبووە، دواتر خێزانەکەیان لە سلێمانی نیشتەجێ بوون، ساڵانێکی زۆرە لەبواری هونەرییدا دەرکەوتووە، لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ هونەرمەندی دیاری عەرەب کازم ساهر لە کۆنسێرتێکدا دەرکەوتووە، چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل