چۆن دەبیتە خاوەن کەمەرێکی باریك و ورگێکی تەخت؟

PM:06:45:26/07/2021

25668 جار خوێندراوەتەوە

زۆرن ئەو کەسانەی کە چەوری لە ناوچەی کەمەر و ورگیاندا کۆدەبێتەوە ، چەوری ئەم ناوچەیەش بە ئاسنی لاناچێت و تەنانەت مەترسی لەسەر تەندروستی کەسەکە دروستدەکات و ئەگەری تووشبوونی بە هەندێك لە نەخۆشییەکانی وەك دڵ و شەکرە زیاد دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژە بە چەند رێنماییەکی گرنگ و ئاسان کراوە کە یارمەتیدەرن بۆ رزگاربوون لە چەوری ورگ و کەمەر بە ئاسانی و سروشتی، بەم جۆرە:

١ ریشاڵەکان لە ژەمە خۆراکییەکانتدا زیاد بکە.

٢. شەوانە زوو بخەوە و ماوەی خەوتن بە لە ٧-٨ کاتژمێر کەمتر نەبێت.

٣. راهێنانی وەرزشی بکە بەتایبەت ئەوانەی قورسایی هەڵگرتنیان تێدایە بۆئەوەی کالۆری زیاتر بسوتێنیت.

٤. ژەمی سووك بخۆ و واز لە خواردنی چەور و شیرین بهێنە و بڕی خواردنەکانت کەمبکەرەوە.

٥. واز لە خواردنی بنێشت بهێنە چونکە شەکری تێدایە و دەبێتە هۆی ئاوسانی سك.

٦. قاوەی رەش زۆر بخۆ، چونکە هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە.

٧. لەجیاتی خواردنەوە گازییەکان ئاو و لیمۆ بخۆرەوە.

٨. ئاو زۆر بخۆرەوە.

٩. دانەوێڵە تەواوەکان بخۆ وەك شۆفان و برنجی قاوەیی و گەنمی تەواو.

١٠. رۆژانە کوپێك چای سەوز بخۆرەوە.