پێنج سوودی کاکاو کە ڕەنگە ژیانت بۆ باشتر بگۆڕێت

AM:08:41:06/12/2021

8468 جار خوێندراوەتەوە

کاکاو یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە زۆر کەس لە کاتی جیاوازدا ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن، یان بۆ خواردنی تر و مەبەستی جیاوازتر بەکاریدەهێنن، لە چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگ پێکدێت کە باوترینیان ماددەی کافاین و سوودی جیاواز بە جەستە دەبەخشێت.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە کۆمەڵێک سوودی جیاوازی کاکاو کردووە کە رەنگە پێشتر درک بەم سوودانەی نەکردبێت، ئەوانیش:

یەکەم: یارمەتیدەرە لە نەمان و کەمبوونەوەی گرژی ماسولکەکانی منداڵدان و ئازاری سوڕی مانگانە.

دووەم: بەهۆی کەمی ڕێژەی شەکر تیایدا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمبوونەوەی کێشی جەستە.

سێیەم: بۆ ئەو کەسانە بە سوودە کە هەستیاریی یان رەبووەیان هەیە و ئەو گرفتەیان کەمدەکاتەوە، چونکە هەردوو ماددەی theobromine ، theophyllineلە پێکهاتەیدا هەیە کە رۆڵی هەیە لە کرانەوەی بۆرییەکانی هەوا و سییەکان، دژی هەڵامەتە و هەستی حەوانەوەت پێدەبەخشێت.

چوارەم: یارمەتیدەرێکی باش لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش، چونکە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە و سترێس و بەرزی فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا ڕێگری لە کڵۆبوونی خوێن دەگرێت.

پێنجەم: بۆ پاراستنی تەندروستیی ددانەکان و پێست بەسوودە، ماددەی polyphenolsی تێدایە کە دژی بەکتریا و میکرۆبە و ددانەکان لە کلۆربوون دەپارێزێرت و لەهەمان کاتدا پێست لە زیپکە و وشکبوونەوە دەپارێزێت.