دیلان موزیکی گۆرانییەکی زەکەریا عەبدوڵا کەڤەر دەکاتەوە

PM:05:42:22/11/2021

11880 جار خوێندراوەتەوە

دیلان پارچە موزیکی گۆرانی "هەر یادت ماوە"ی هونەرمەندی گۆرانیبێژ زەکەریا عەبدوڵا کەڤەر کردووەتەوە و بەشێوەی کلیپ بڵاویکردووەتەوە.

دیلان لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی یارمەتیان داوە لە کارە نوێیەکەیدا ماردین بەختە کاری ئەرەنجمێنت و ماستەرینگی بۆ کردووە و بابان فەرەیدوون بە گیتار بەشدارە، دەرهێنانی رەوەند ئەحمەدە.

دیلان سەبارەت بەم کارەی وتی " ئەم ڤیدیۆ کلیپە گۆرانی زەکەریا عەبدوڵڵایە هەر یادت ماوە، کە من بە کلارنێت کەڤەرم کردووەتەوە و کلیپەکە لە سلێمانی لە دوکان لە هەندێک لۆکەیشنی جیاواز دروستکراوە"

دیلان لە ساڵی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایکبووە و ژەنیاری کلارنێتە، ماوەی ١٠ ساڵە ئەو ئامێرە دەژەنێت، زانکۆی سلێمانی بەشی موزیکی تەواو کردووە.

ئ.ل