فرمێسك نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە

PM:04:44:21/11/2021

10788 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند فرمێسك نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "تۆ رەنگی رەشمی" بڵاوکردەوە.

"تۆ رەنگی رەشمی" کە نوێترین کاری هونەری فرمێسکە، کاری میوزیکی لەلایەن کیا شادمانەوە بۆکراوە، لە تێکستی رێنوس کامیلە، ئەڕێنجی لەلایەن زانا مەشهونەوە بۆکراوە.

فرمێسك حافزی خەڵكی شاری مهابادە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی، زیاتر لە ١١ ساڵە دەستی بە هونەری گۆرانی وتن كردووە و سیدی و كلیپەكانی بڵاو دەكاتەوە، یەكەم گۆرانیی بەناوی "مەی"ە ودوای ئەوە چەندین کلیپ و گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.